جۆشوا ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ راكردنی 10 كیلۆمه‌تر تۆمار كرد

له‌ڤالنسیای وڵاتی ئیسپانیا و به‌به‌شداری به‌هه‌زاران كه‌س پێشبركێی راكردنی ده‌ كیلۆ مه‌تر به‌رێوه‌چوو

له‌ڤالنسیای وڵاتی ئیسپانیا و به‌به‌شداری به‌هه‌زاران كه‌س پێشبركێی راكردنی ده‌ كیلۆ مه‌تر به‌رێوه‌چوو

 دوای ركابه‌ری و ململانێی توندی نێوان راكه‌ره‌ به‌شداربووه‌كان راكه‌ری ئۆگه‌ندی جۆشوا چیبتچی كه‌ له‌هه‌مان كات پاڵه‌وانی وه‌رزی ئه‌مسالی راكردنی ده‌ كیلۆمه‌تری جیهانبوو ، توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشبركێكه‌ی به‌ بیستو شه‌ش خوله‌ك و سی و هه‌شت چركه‌ بری، به‌تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ جۆشوا به‌جیاوازی شه‌ش چركه‌ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی رابردوو بشكێنێت كاتێ راكه‌ری كینی لیۆنارد پاتریك كۆمۆن له‌سالی دووهه‌زاروده‌ به‌ده‌ستی هێنابوو.