ئوردن.. به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك 13 كه‌س سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، به‌رگرى شارستانى ئوردن رایگه‌یاند: 13 هاووڵاتى پاكستانى به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له خاوویهكدا له یه‌كێك له كیڵگه‌كانى ناوچه‌ى كه‌رامه له شوونهى باشووری سه‌ر به پارێزگاى به‌لقا له ئوردن سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى ترسى زۆریان له ئاگره‌كه له ئێستادا بارى ده‌روونیان جێگیرنییه و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
به‌رگرى شارستانى ده‌رباره‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئاگره‌كه له ماڵێك كه‌وتووه‌ته‌وه كه دوو خێزانى به‌ره‌گه‌ز پاكستانى له نێویدا ده‌ژیان و به‌هۆى ئاگره‌كه‌شه‌وه 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌شتیان منداڵن له‌گه‌ڵ چوار ئافره‌ت و پیاوێك.
هاوكات ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بێت هۆكاره‌كه‌ى بۆ شۆرتى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ئێستاشدا تیمیكى تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
- Log in to post comments