ڕووداوێکی هاتوچۆ 9 برینداری لێدەکەوێتەوە
2/12/2019 - 08:33
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه شه‌وی رابردوو لەسەر ڕێگای (کەلار- مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان) بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرو مینی پاسێکەوە نۆ کەس بریندار بون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوەو مینی پاسەکە بەئاراستەی کەلار لەنزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوە پێکیانداداوە
هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوه بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە

شوان عه‌زیز
- Log in to post comments