كه‌شناسی هه‌رێم: بارانی بەلێزمە و تەرزەدەبارێت

لافاو لەهەندێك ناوچە دروست دەبێت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، 
 ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2 ى 12 ى 2019 ،  بارانی بەلێزمە و تەرزە ناوچەكانی گەرمیان دەگرێتەوە و بەوهۆیەشەوە لافاو لەهەندێك ناوچە دروست دەبێت.

 


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كلات كه‌  بەھۆی کاریگەری شەپۆلێکی دەریایی سوور و چالاکبوونی بایەکی شێدار و نیمچە بەھێز لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە کاردەکاتە سەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و کاریگەری شەپۆلەکە بەرادەیەک بەھێز دەکات و ھەوری چالاک لە ئاسمانی ناوچەکاندا پێکدەھێنێت کە دەبێتە ھۆی بارینی بەھێزی باران و تەرزە لە ھەندێک کاتدا و دروستبوونی ھەورە تریشقە ئەمەش بەشێوەیەکی خێرا دەبێت و ھۆکارەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم سنورانەدا .

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز