كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دروستكردنی پێناسی باری شارستانی و مۆری فسفۆڕی ده‌ستگیر كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستاوه به‌دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساخته.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی زانیاری‌یان پێگه‌یشت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساخته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خواروی عیراقه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمه‌تبار له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند پێناسێكی به‌تاڵ و مۆری فسفۆڕی .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (غ ، ع ، ع ) له‌دایكبوی 1991 به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 302 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه .



- Log in to post comments