سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات

پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی ئه‌و حزبه‌ خواست

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2ـی 12ـی 2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێر و سه‌عد خالید جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی ئه‌و حزبه‌ خواست.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ پشتیوانیكردنی فره‌لایه‌نیی و سه‌قامگیریی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هه‌رێم ته‌وه‌ری تری ئه‌و دانیشتنه‌ بوون.