بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى هەولێر به‌ چه‌ند خاڵێك هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

بە مەبەستى لابردنی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆری كاره‌با


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى هەولێر هاتووه‌، هاووڵاتیان  ئاگاداردەکاته‌وه‌ کە ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوەرى کارەبایان ده‌ستكاری كردووه‌ یان سه‌رپێچیان له‌سه‌ر تۆری كاره‌بای نیشتمانی كردووه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ چاك نه‌كه‌نه‌وه‌، سزا و پێ بژاردن (غرامە) ده‌كرێت.  

خاڵى یەکەم: ئاگادارى هاووڵاتیان دەکەینەوە کە پێوەرى کارەبایان بپشکنن و ئەگەر هەریەک لەم حاڵەتانەى خوارەوەى هەبوو سەردانى فەرمانگەى فرۆشتنى ووزەى کارەباى سنورەکەیان بکەن بە مەبەستى لابردنى حاڵەتەکان لە ماوەى 1/12/2019 تا 1/1/2020 کە دەبەخشرێن لە سزا و پێ بژاردن (غرامە) بە پێچەوانەوە دواى ئەو ماوەیە هەڵمەتێکى فراوانى بڕینى سەرپێچیەکانى سەر تۆڕەکانى کارەبا دەست پێ دەکات و هەریەکێک لەم حاڵەتانە لە پێوەرەکانیان ببینرێت لەلایەن تیمەکانەوە کارەباکەى دەبڕێت و ڕێکارى یاسایى بەرامبەر وەردەگیرێت و سزاى مادى توند دەدرێت.

حاڵەتەکان :
1-پێوەرى کـــارەبا دەستکارى کرابێت یاخود جــــامەکەى شــکابێ یاخود مۆرى سەرەوە و خـــوارەوەى پێوەر دەستکارى کرابێت.
2-بێ پێوەر کارەبا ڕاکێشرابێت.
3-کارەبا لە ژێر پێوەر ڕاکێشرابێت.

خاڵى دووەم: ئاگادارى ئەم هاووڵاتیانە دەکەینەوە کــە هەر پێکهاتەیەکیان (خانوو ، بیرى ئـاو ، کارگە... هتد ) بە سەرپێچى (بێ مۆڵەت) دروست کردووە و دەیانــەوێت کارەباى نیشتیمانى بۆ پێکهاتەکە ڕابکێشن، لە ماوەى نێوان 1/12/2019 تا 1/1/2020 سەردانى هۆبەى یاسایى لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سنورەکەیان بکەن بە مەبەستى ئەنجامدانى ڕێکارە پێویستەکان ، بە پێچەوانەوە دواى ئەو ماوە دیارى کراوە بە هیچ شێوەیەک کارەبا نادرێت بەم جۆرە پێکهاتانە کە بە سەرپێچى دروست کراون.

خاڵى سێیەم: ئاگادارى هاوبەشانى کارەبا لە پۆلەکانى (کشتوکاڵى ، بازرگانى ، پیشەسازى) دەکەینەوە کە قەرزاى کرێ ى کارەبان بە زووترین کات سەردانى فەرمانگەکانى فرۆشتنى ووزەى کارەبا بکەن بە مەبەستى دانى قەرزەکانیان بە پێچەوانەوە لەلایەن تیمەکانى بڕینى کارەباوە کە لە ئێستادا هەڵمەتێکى فراوان دەستى پێ کردووە کارەباکەیان دەبڕێت.