Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:52

باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

لە كاتی دەستگیركردنیاندا تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لا بووه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لە بوونی حاڵەتێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ئاگادار كرانەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و توانرا ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكرێت و دەستگیر بكرێن.

 

لەم بارەیەوە، مقەدەمی ماف، كاروان مامەند میرانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر ئاگادار كراینەوە، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانیمان باندێك كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوو، دەستگیر بكەین".

 

كاروان میرانی گوتیشی: "تۆمەتباران بە ناوی (د.ر.م)، تەمەن (۲۰) ساڵ، (ر.ر.م.)، تەمەن (۲۸) ساڵ، (گ.ر.ع.)، تەمەن (۱۹) ساڵ، (هـ.ا.ا.)، تەمەن (۳۸) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كەوا هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆیین) هەروەها لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەك و (۱۱) مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە".

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر روونیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕوداوە ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە (۱٤)ی ماددەی هۆشبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.