ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ له‌دایكبوونی منداڵی نۆبه‌ره‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا

ته‌نها له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین چه‌ند رێنمایی و بڕیار، تایبه‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان ده‌رده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوره‌كه‌ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌مه‌ودوا ئه‌م رێنماییانه‌ له‌سه‌ردایكی دووگیان جێبه‌جێبكرێت .

  1. هه‌موو دایكانی دووگیان كه‌ یه‌كه‌م سكیانه‌ ( نۆبه‌ره‌ ) پێویسته‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێن له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر پێویست بوون یاخو پێویست نه‌بوون به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ، ته‌نها له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆئه‌نجام بدرێت .
  2. ئه‌و دایكانه‌ی كه‌پێشتر به‌ئاسایی منداڵیان بووه‌ ( NDV ) نه‌شته‌رگه‌ری مندڵبوونیان بۆنه‌كراوه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان ، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ته‌نها له‌ نه‌خۆشخانه‌ی حكومی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونیان بۆ ئه‌نجامبدرێت .
  3. 1