شه‌پۆڵێكى باران و به‌فر و سه‌رما ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت


 سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ "به‌فر و سه‌رما و باران به‌ڕێوه‌یه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

 سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی راشیده‌گه‌ێنێت ، نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاریگه‌ریی خۆی ده‌نوێنێ و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سووریا و توركیا و كوه‌یت و باكووری سعوودیه‌ش بگرێته‌وه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌  شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له‌ ناوچه‌ به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت.