ڤیدیۆ . بارسه‌لۆنا سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌سته‌می به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ست هێنا

به‌سه‌ركردایه‌تى لیۆنێل میسى


له‌یاری لوتكه‌و ئاگرینی گه‌ری پانزه‌ی لالیگا یانه‌ی بارسه‌لۆنا بووه‌ میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك مه‌درید، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تیپ ، دواجار بارسه‌لۆنا توانی به‌تاكه‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام براوه‌ی سێ خاڵی گرنگ بێت و جارێكی دیگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، تاكه‌ گۆڵی یاریه‌كه‌ له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش له‌رێی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی تۆماركرا، به‌مجۆره‌ كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌ بووه‌ سی و یه‌ك خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه‌ له‌پێش یانه‌ی شاهانه‌، هه‌رچی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌ به‌م دۆرانه‌ی به‌بیستو پێنج خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی.