قایمقامییەتی قەزای دوکان: ئەمڕۆ بەشە نەوتی‌ سپی‌ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت

له‌ راگه‌یاندراوێكدا


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان  تیڤى كه‌وتووه‌ ،  قایمقامییەتی  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  ئەمڕۆ دووشەمە 2 ى 12ى 2019 ،  لە ژێر چاودێری لیژنەی سوتەمەنی قەزای دوکان بەشە نەوتی‌ سپی‌ ماڵان لە ناوەندی قەزای دوکان و ناحیەی‌ خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەریان دابەشدەکرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  تا بەشێوازێکی باش و سەرکەوتوانە بەشە نەوتی هاوڵاتیان دابەش بکرێت داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هاوکاری‌ تیمەکانیان بن.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز