پیشانگایه‌كی كتێب له‌ سۆران كرایه‌وه‌

تا رۆژی 5-12-2019 به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتی زانكۆی سۆران، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌زگای چاپ و كتێبخانه‌كان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، پیشانگایه‌كی كتێب له‌هۆلی فاكه‌لتی ئادابی زانكۆی سۆران كرایه‌وه‌.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان و قوتابیان رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سه‌ردانی  پیشانگایه‌كه‌یان كرد .

 شایانی باسه‌ ئه‌م پیشانگایه‌ تا رۆژی 5-12-2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران