یه‌كه‌م كامیرای چاودێری بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و شوفێرانه‌ی موبایل له نێو ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنن كه‌وته كار
1/12/2019 - 09:18
به‌كارهێنانی موبایل له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هه‌میشه مه‌ترسی دروست ده‌كات و رۆژانه رووداوی هاتوچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه به‌رپرسانی ویلایه‌تی نیوساوس وێڵزی ئوستورالی ده‌ستیان كرد به‌دانانی كامیرای چاودێری بۆ ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و شوفێرانه‌ی له‌كاتی لێخوڕین موبایل به‌كارده‌هێنن.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه ده‌ڵێت: هه‌ڵمه‌ته‌كه شاری سیدنی ده‌گرێته‌وه‌و كامیراكان رۆژانه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر‌و له‌هه‌موو كه‌شێكدا كارده‌كه‌ن و ده‌توانن هه‌موو ئه‌و شوفێرانه ده‌ست نیشان بكه‌ن كه له‌كاتی لێخورین موبایل به‌كار ده‌هێنن .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای نیوز
- Log in to post comments