له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا نۆ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا

دووانیان منداڵن

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له‌ ویلایه‌تی داكۆتای باشوور له‌ ئه‌مریكا گیان له‌ده‌ستدانی نۆ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ دووانیان منداڵن.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی یه‌ك بزوێنه‌ری جۆری Pilatus PC-12 كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری چامبه‌رلاین-ی داكۆتای باشوور به‌ڕێ كه‌وتبوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رایگه‌یاندووه‌ له‌ كۆی ١٢ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه‌ نۆیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دووانیان منداڵ بوون و یه‌كێكیشیان فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بووه‌، سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش به‌ برینداری رزگارییان بووه‌.