جۆ بایدن: مانه‌وه‌ی تره‌مپ له‌نێو كۆشكی سپی دا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا

ده‌بێت وابكه‌ین كه‌ ته‌نها سه‌رۆكی یه‌ك قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بێت

جۆبایدن، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: مانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات كارده‌كاته‌ سه‌رناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، بۆیه‌ رێگا به‌ روودانی ئه‌مه‌ نه‌درێت و ده‌بێت وابكه‌ین كه‌ ته‌نها سه‌رۆكی یه‌ك قۆناغی سه‌رۆكایه‌تی بێت.

هه‌روه‌ها بایدن له‌ توێتێكی دیكه‌ ده‌ڵێت: تره‌مپ له‌پێناو ئه‌وله‌ویه‌تی ئیداره‌كه‌ی كارده‌كات كه‌ ته‌نها خزمه‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم