حكومەتی هه‌رێم لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە بڕیاریدا

مژده‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، نەك تەنها مامۆستایانی گرێبەست، بەڵكوو حكوومەت بڕیاری داوە سەرجەم فەرمانبەران بكرێنە هەمیشەیی.لەوبارەیەوە محەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەكو هەنگاوی یەكەم بڕیاری دا كە سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و ئێمەش لە پەرلەمان پڕۆژەیەكمان ئامادە كرد و خوێندنەوەی یەكەمیشمان بۆ كردووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی دیكەش بكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هێشتا ئێمە پڕۆژەیاساكەمان پەسەند نەكردووە، حكوومەتیش بڕیاری داوە كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن لە هەرێمی كوردستان لە هەموو دامودەزگاكان بكرێنە هەمیشەیی.


راشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌ لە ئێستادا رێنماییەكان دەرچوون و سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی.