له چۆمان كچێك توشی نه‌خۆشێكی ده‌گمه‌ن و نامۆ بووه

به‌رده‌وام خوێن له گوێ و لووت و چاوی ده‌هێت

له سنوری قه‌زای چۆمان سارا ئیسماعیل ته‌مه‌ن 17 ساڵ دوچاری نه‌خۆشێكی ده‌گمه‌ن بووه‌، كه‌ به‌رده‌وام خوێن له گوێ و لووت و چاوی ده‌هێت، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌ناڵێنێت.

. سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌ د.عه‌لی ئه‌حمه‌د، به‌ زاری كرمانجی گووتی " ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ی كه‌وا دوچاری سارا هاتووه‌، نه‌خۆشێكی ده‌گمه‌نه‌ (حمی نه‌زفیه‌)ی پێ ده‌ڵێن واته‌ تای خوێن به‌ربوون،جۆره‌ ڤایرۆسێكه‌ له‌ناوخوێن، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ربوونی خوێن له لووت و ده‌م و گوێ و چاو"  له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ری هه‌یه.

ئیسماعیل عوسمان ڕه‌سول دانیشتوی قه‌زای چۆمان بۆ زاری كرمانجی گووتی" كچه‌كه‌م سارا ته‌مه‌نی 17ساڵه‌ قوتابیه‌و له‌پۆلی 11ی زانستیه، ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ توشی نه‌خۆشیه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن بوه‌و تاكو ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزرایته‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام خوێنی له لووت و چاو گوێ دێت، بۆیه داوا له حكومه‌ت و خێرخوازان ده‌كه‌م  هاوكارم بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كچه‌كه‌م.

سه‌رچاوه‌/  زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران