دیداری نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن كۆتایی هات

كۆمه‌ڵێك كورته‌ فیلم به‌ به‌شداریی چه‌ندین گروپی ناوخۆیی و بیانی نمایش كران

له‌ هۆڵی ئێم پایه‌ر فامیلی مۆڵ له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری دیداره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ بینه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی بواری سینه‌ما و هونه‌رمه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، كۆتایی به‌ (یه‌كه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن)ی هێنا.

 دیداری نێوده‌وڵه‌تیی كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن سێ رۆژ خایاند و تیایدا كۆمه‌ڵێك كورته‌ فیلم به‌ به‌شداریی چه‌ندین گروپی ناوخۆیی و بیانی نمایش كران.

له‌ كۆتاییشدا لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كورته‌ فیلمه‌كان، خه‌ڵاتی به‌سه‌ر باشترین گرووپ و ده‌رهێنه‌ر و نواندن و ئه‌كته‌ر و نووسین كورته‌ فیلمه‌كان دابه‌ش كرد.

فۆتۆ: جه‌مال یاد و میران چاوبه‌خاڵ.

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv