پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی داعش بۆسەر ناحیەی كوڵەجۆ بڵاو كردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:

بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم .

ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە . بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/30