حه‌یران و قۆریات له‌ هه‌ولێر كۆیكردنه‌وه‌

هۆڵه‌كه‌یان پڕ كرد له‌ جۆش و خرۆش

گرووپی موزیكی "قه‌ڵا و مناره‌ی" ئاهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ولێریانه‌ی ساز كرد

دوێنی پێنج شه‌مه‌ (٢٨-١١-٢٠١٩) له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر،) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره‌كانی موزیك و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان، گرووپی موزیكی قه‌ڵا و مناره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پوور و هونه‌ر میللییه‌كان، سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ئاهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ولێریانه‌ی ساز كرد و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌ كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌ولێر به‌ حه‌یران و قۆریات، به‌شدارییان كرد و هۆڵه‌كه‌یان پڕ كرد له‌ جۆش و خرۆش.

فۆتۆ: سه‌ردار قادر

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

Ktv