ئه‌مڕۆ هه‌ینى ره‌شه..
هه‌ینى ره‌ش (Black Friday) ئه‌و رۆژه‌یه كه گه‌وره‌ترین داشكاندن له نرخى كاڵاكان ده‌كرێت ئه‌م كلتوره رۆژێك پاش جه‌ژنى سوپاسگوزاریه له ساڵى 1952وه له ئه‌مریكا هه‌یه و له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌وروپاش ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌ینى ڕه‌ش به ده‌ستپێكى وه‌رزى پشوو داده‌نرێت و فروشیارانیش داشكاندن لهنرخى كاڵاكانیان و ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ راكێشانى سه‌رنجى كڕیاران.
له كۆتا هه‌ینى مانگى تشرینى دووه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر) كه رۆژى پاش جه‌ژنى سوپاسگوزارییه كرا به پشوو و ناوى لێ‌نرا هه‌ینى ره‌ش، زۆربه‌ى دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌ن كاره‌كان ئه‌و رۆژه وه‌ك پشوو ده‌ده‌ن به فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له به‌شێكى پشووى كۆتایى هه‌فته، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته رۆژێك پاش جه‌ژنى سوپاسگوزاریی.
مێژووى هه‌ینى ڕه‌ش (Black Friday) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایى سه‌ده‌ى 19 كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌براهام لینكۆلن رۆژى جه‌ژنى سوپاسگوزارى خسته رۆژى پێنجشه‌ممه له كۆتایى هه‌فته‌ى مانگى نۆڤه‌مبه‌ر، له‌و كاته‌شدا ناوى هه‌ینى ره‌ش نه‌بوو، چونكه ئه‌و ناوه په‌یوه‌ندیدار بوو له‌گه‌ڵ 24ى ئه‌یلولى ساڵى 1869 كه دوو كه‌سى پسپۆر و شاره‌زا له بوارى دارایى و پاره گۆر له ستریت ووال به ناوه‌كانى جیم فیسك و جهى گهولد پێكه‌وه بڕێكى زێرى ئه‌مریكایان كڕى به‌و هیوایه‌ى نرخى به‌رزببێته‌وه تا به قازانجێكى زۆر بیفرۆشنه‌وه، له رۆژى هه‌ینى 24ى ئه‌یلولى ساڵى 1869 ئه‌و رۆژه به هه‌ینى ڕه‌ش ئاماژه‌ى پێدرا و بازاڕى زێڕ و وال ستریت له ئه‌مریكا له‌لایه‌ن جیم فیسك و جهى گهولد مایه‌پووچ بوو و هه‌ردووكیان قازانجێكى زۆریان كرد.
له ساڵى 1952 و له سه‌ره‌تاى وه‌رزى بازارى سه‌رى ساڵ و له كۆتا هه‌ینى مانگى تشرینى دووه‌م (نوڤه‌مبه‌ر) كه رۆژى پاش جه‌ژنى سوپاسگوزارییه كرا به پشوو و ناوى لێ‌نرا هه‌ینى ڕه‌ش.
له‌و رۆژه‌دا واته هه‌ینى ڕه‌ش، داشكاندنێكى زۆر گه‌وره و ئۆفه‌رى تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت و بۆ هه‌ندێك به‌رهه‌م داشكاندن ده‌گاته 90%، خه‌ڵكى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت پێش پشووى كریسمس كاڵاكانى خۆیان به نرخێكى هه‌رزان ده‌ستبخه‌ن و بۆیه له‌و رۆژه‌دا له به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه سه‌ردانى كۆگاكان ده‌كه‌ن به‌هۆى قه‌ره‌بالغى له‌و ڕۆژه‌دا شه‌ڕو پێكدادان دروست ده‌بێت.
ساڵانه له‌م رۆژه‌دا بازاڕه‌كانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا فرۆشتنێكى زۆر به‌خۆوه ده‌بینن، له ساڵى 2010، له هه‌ینى ره‌ش له ئه‌مریكا به بڕى 45 ملیۆن دۆلار فروشرا، به‌پێ ئاماره‌كانى فروشتن ساڵى پێشوو له وڵاتى به‌ریتانیا ته‌نها له رێگاى ئینته‌رنێته‌وه توانرا 1.6 بلیۆن پاوه‌ند كاڵا بفروشرێت كه ده‌كاته 2.6 بلیۆن دۆلار و له ئه‌مریكا ساڵى پێشوو واته له 2018 ته‌نها له رێگه‌ى ئینته‌رنیته‌وه به بڕى 6.2 بلیۆن دۆلار كاڵا فروشرابوو و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانى پێشوو بازاڕه‌كان پڕفروشیار بن هه‌ندێك له شاره‌زایانى ئابووریش واى ده‌بینن رێژه‌ى فروشتن له ساڵانى پێشوو زیاتر بێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
- Log in to post comments