بۆچی تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ته‌مه‌نێكی كورتدا له‌ناو ده‌چن و دووچاری داخوران ده‌بن؟

پێویسته‌ هه‌موو شۆفێرێك بیزانێت

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كانی ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تایه‌كانی ئۆتۆمبێل تا چه‌ند ساڵێك بڕده‌كات بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، واته‌ تایه‌ی هه‌موو ئۆتۆمبێلێك (50 تا 70) هه‌زار كیلۆمه‌تر توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌یه‌، دواتر پێویسته‌ بگۆڕدرێن.

پێویسته‌ هه‌موو شۆفێرێك بزانن هۆكار چیه‌ تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ته‌مه‌نێكی كورتتدا له‌ناوده‌چن‌و دوچاری داخوران ده‌بن؟

ئه‌وه‌ی كه‌ وا له‌تایه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌كات له‌ته‌مه‌نێكی كورتتدا دوچاری داخوران ببێته‌وه‌ له‌دوای بڵانس‌و میزانیه‌ بریتیه‌ له‌ (خێرایی، كه‌شوهه‌وا‌و سروشتی ڕێگه‌وبان)، هاوكات شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پشكی شێری داخورانی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خێرایی.

هه‌رچه‌نده‌ پیشه‌سازی دروستكردنی تایه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ڕوی جۆرو كوالێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گره‌نتی مانه‌وه‌ی ده‌كات بۆ چه‌ند ساڵێك بڵانس‌و میزانیه‌یه‌، بۆیه‌ نابێت هیچ كام له‌تایه‌كان خواریان تێدا بێت، چونكه‌ له‌كاتی جوڵه‌و جامپی تایه‌كان له‌سه‌ر تاسه‌و چاڵی‌و نشێویه‌كانی سه‌ر ڕێگه‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ پێویسته‌ بڵانسی تایه‌كان بكرێت‌و ئه‌و لایانه‌ی كه‌ نارێكی له‌ڕۆیشتنی تایه‌كان دروست ده‌كات، میزانیه‌ بكرێت، تاوه‌كو له‌ڕۆیشتندا له‌رزین له‌تایه‌كان ڕونه‌دات‌و جوڵه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت ببه‌خشێت.

Traffic FM