"ئازاد ئه‌سوه‌د" دووه‌م دیوانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌    

له‌ 13 شیعری نوێی كوردی پێك دێت

ئازاد ئه‌سوه‌د كه‌ نه‌وه‌ی حه‌فتاكانی شیعری كوردییه‌، دووه‌م دیوانی به‌ناوی "ژیانێكی رامبۆیانه‌" بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ 13 شیعری نوێی كوردی پێك دێت.

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ی شاعیر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپ كراوه‌، له‌لایه‌ن ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان له‌ سلێمانی سه‌رپه‌رشتیی دیزاین و به‌رگی كراوه‌ و له‌ چاپخانه‌ی "تاران" به‌ تیراژی هه‌زار دانه‌ چاپ كراوه‌، كه‌ ئه‌زموونێكی نوێی ئه‌و شاعیره‌یه‌.

 شایانی باسه‌ دوای دیوانی "بۆنی ئه‌م خاكه‌ت لێ دێ"ی ئازاد ئه‌سوه‌د له‌ 1989. ئێسته‌ نوێترین به‌رهه‌می ئه‌م شاعیره‌ (2019) له‌ دیوانی "ژیانێكی رامبۆیانه‌" له‌ بازاڕی كتێبفرۆشان له‌ شاره‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێ.

ئازاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د 1960 له‌ كه‌ركووك له‌دایك بووه‌ و له‌ ناوه‌ندی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه‌ شیعر بڵاو ده‌كاته‌وه‌، یه‌كه‌م دیوانی به‌ناوی "بۆنی ئه‌م خاكه‌ت لێ دێ ساڵی"1989 چاپكراوه‌. "ژیانێكی رامبۆیانه‌" كه‌ دووه‌م دیوانیه‌تی، به‌ ئه‌زموونێكی نوێتره‌وه‌ شیعره‌كانی ده‌خاته‌ به‌رچاوی خوێنه‌ر. ئه‌و شاعیره‌ ده‌یان شیعری له‌ عه‌ره‌بی و توركییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و زۆرینه‌یانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌. ئێسته‌ ئازاد له‌ به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌.

سه‌چاوه‌/ هاوتا ئه‌سوه‌د

كوردستان تیڤی/ كامران