كەشناسی هه‌رێم: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرایه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ ى بڵاوكرده‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە كات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت، بەتایبەتی لە شەودا بارانبارین زۆربەی شارەكان دەگرێتەوە


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ى  پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەور و باراناوی دەبێت و ئاستی بارانبارین مامناوەندی دەبێت.

1

 

1

 

1

 

1

شوان عه‌زیز