پارێزگاری هەولێر، عەلوەی نوێی هاوچەرخی هەولێری بەسەر کردەووە
27/11/2019 - 19:54
پارێزگاری هەولێرعەلوەی نوێی هاوچەرخی هەولێری بەسەر کردەووە، دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە و هاوچەرخانە کارەکانیان ڕێکخستووە.
د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری قایمقامی ناوەندی هەولێر، عەلوەی نوێی هاوچەرخی هەولێری بەسەر کردەووە و لەلایەن دەستەی بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانیەوە پێشوازی لێکرا.
عەلوەی نوێی هاوچەرخی هەولێر لە سەر ڕێگای هەولێر- گوێڕ بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە لەسەر ڕووبەری پتر لە 400 دۆنم زەوی دروستکراوە و لە 60% کارەکانی تەواوکراوە، پارێزگاری هەولێر لەمیانەی سەردانەکەیدا کۆگاکانی عەلوەکەی بەسەر کردەوە و دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کرد کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە و هاوچەرخانە کارەکانیان ڕێکخستووە.
- Log in to post comments