هه‌وڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی چاودێری خێزان ده‌درێت

به‌ میكانیزمێكی نوێ مووچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هه‌رێم، به‌ میكانیزمێكی نوێ ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سوودمه‌ندبووانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی . ئاریان ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا سه‌رقاڵی كاروباری ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ین كه‌ مافیانه‌ مووچه‌یان هه‌بێت و كه‌مئه‌ندامن به‌ڵام مووچه‌یان نییه‌ بۆیه‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئه‌وان ده‌ستده‌كه‌ین به‌ كاركردن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی مووچه‌ی چاودێری خێزان، ئاریان ئه‌حمه‌د ڕاشیگه‌یاند: پێشتر وردبینی كراوه‌ له‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مووچه‌كه‌ وه‌رده‌گرن به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و لێژنه‌ی تایبه‌تی بۆ پێكدێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرن كه‌ شایسته‌ن. مووچه‌ی چاودێری خێزان (بێ ھاوسەر، جیاوەبوو لە ھاوسەر، جێھێشتراو، قوتابی خێزاندار، بێ دایک و باوك، بەساڵاچوو، نەخۆش، بەندکراو، گەورە کچ، ھەژاری بێکار و ونبوو) ده‌گرێته‌وه‌.