هه‌ردوو كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل فیات و بیجۆ یه‌كده‌گرنه‌وه‌

ته‌واوی كرێكاره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیایی فیات كلایسه‌ر و بی ئێس ئه‌ی كه‌ خاوه‌نداریه‌تی بیجۆ ده‌كات به‌ كارمه‌ندانی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ردوو كۆمپانیا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ یه‌كگرتن و یه‌كخستنی كۆمپانیاكان له‌ ژێر یه‌ك ناونیشانی بازرگانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا. ئامانج له‌و كاره‌ی كۆمپانیایی فیات كلایسه‌ر و بی ئێس ئه‌ی كه‌ خاوه‌نداریه‌تی بیجۆ ده‌كات بۆ فراوانكردنی پیشه‌سازی ئۆتۆمۆبیل و په‌ره‌دانه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری پارچه‌كانی ئۆتۆمۆبیل.