عێڕاق و چین گرێبه‌ستێكی نه‌وتی واژوو ده‌كه‌ن

بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی عێڕاقه‌

حکوومەتی عێراق و کۆمپانیایەکی چینی گرێبەستێکی بواری نەوت بە بەهای سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن دۆلار واژۆ دەکەن. بەپێی گرێبەستەکە، کۆمپانیای چینی بۆ ئەندازیاری و دروستکردنی دمەزراوەکانی دەرهێنانی نەوت پابەند دەبێ بە نۆژەنکردنەوەی ئەو کەلوپەل و دەزگایانەی لە دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی رۆژئاوای قەرنە یه‌ك لە بەسرە بەکاردێن. ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیا چینییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەکە بیست و حه‌وت مانگ دەخایەنێت و دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمی نەوتی لەو کێڵگەیەی عێراق.