گۆڕانكاری له‌ هاورده‌كردنی به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌ل كرا

زۆربه‌یان كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى هه‌ولێر له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمی كوردستان، به‌ها و رێژه‌ى نوێى گومرگى له‌سه‌ر چه‌ند جۆره‌ به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌لێکى هاورده‌كراو دیاری كرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه خشته‌ی گۆڕانكاریى له‌ جۆرى به‌ها و رێژه‌ى گومرگى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێن. به‌پێی خشته‌كه‌ گۆڕانكاری له‌ به‌های چه‌ند جۆرێك ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی و بیناسازی و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.