تره‌مپ: له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران دادگایم بكه‌ن كه‌ كۆماریخوازه‌كانی تێدا ده‌ست ڕۆیشتوون

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زنجیره‌یه‌ك دانیشتنی سازدا


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیووز گوتی ده‌مه‌وێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران دادگه‌یی بكرێم كه‌ كۆماریخوازه‌كانی تێدا ده‌ست ڕۆیشتوون. 

ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ پاش چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هۆگان جیدلی گوته‌بێژی كۆشكی سپی دووپاتی كردبووه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران دادگه‌یی بكرێت كه‌ ئاشكرایه‌ ته‌نیا ئه‌نجوومه‌نه‌ ده‌شێت پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ بكرێت به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و ده‌ستپاكانه‌ بجووڵێته‌وه‌. 

هه‌ڵبه‌ت له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زنجیره‌یه‌ك دانیشتنی سازدا تێیاندا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی پێشوو و ئێسته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا شایه‌تی خۆیان له‌و باره‌وه‌ خسته‌ڕوو.
 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442