كتێبی "ڕاپه‌ڕین له‌ باخچه‌ی منداڵان"، بڵاو كرایه‌وه‌

له‌ كتێبفرۆشیه‌كانی كوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت

كتێبی "ڕاپه‌ڕین له‌ باخچه‌ی منداڵان"، له‌ زمانی سوئێدییه‌وه‌، وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی.

بۆ یه‌كه‌مجار، كتێبی "ڕاپه‌ڕین له‌ باخچه‌ی منداڵان"، له‌ لایه‌ن وه‌رگێڕێكی كورده‌وه‌، وه‌ڕگێردرایه‌ سه‌ر زمانی كوردی و  له‌ كتێبخانه‌كانی به‌شی منداڵان و مێرمنداڵاندایه‌.

ئه‌و كتێبه‌ له‌ لایه‌ن "گۆرماندێر" به‌  زمانی سوئێدی نووسراوه‌ و له‌ لایه‌ن "سه‌ڵاح نیساری"، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی شاری  بۆكانییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی و ئێستا له‌ كتێبفرۆشیه‌كانی كوردستاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌/  ئاژانسی كوردپا

كوردستان تیڤی/ كامران