به‌ گوژمه‌ی 15 ملیۆن دینار به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی پیشه‌سازی گه‌وره قیرتاو ده‌كرێنه‌وه‌

له‌ سه‌دا 17ی بوجه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێ


به‌ گوژمه‌ی 15 ملیۆن دینار به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كانی پیشه‌سازی باشوور سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێ هه‌ولێر قیرتاوكرانه‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار ره‌نجده‌ر دزه‌یی به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری له‌ به‌رێوه‌به‌رایتی شاره‌وانی 3 هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی گوتی: دوای ئه‌وه‌ی گوێگرتن له‌ به‌شێك له‌ خاوه‌ن دووكانه‌كانی ناو پیشه‌سازی رێگای سه‌ره‌كی پیرمام بۆمان چاكردن و دووباره‌ قیرتاوكردنه‌ی شه‌قامه‌ ناوخۆیه‌كانیان كه‌ به‌هۆی دروستبووی چاڵ و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو.

دزه‌یی گوتی: ئێمه‌ش ده‌ستماكردن به‌ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامانه‌ له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانیه‌كه‌مان له‌ سه‌دا 17ی بوجه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێ بریارماندا به‌شێك له‌ شه‌قامه‌كان كاری قیرتاوكردنی بۆ بكرێته‌وه‌.

كارزان كاكل