مەزڵووم کۆبانێ: رووسیا و ئەمریکا بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان

تورکیا خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ کوشت

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە داوا لە رووسیا و ئەمریکا دەکات رێگە لە کوشتنی منداڵی کورد لە لایەن تورکیاوە بگرن. 
 
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە توویتێكدا نووسیویەتی، "تورکیا خانەوادەیەکی کوردی لە نزیک کۆبانێ لە رێگەی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کوشت و دەڵێت 7 "تیرۆریست"ی کوژران. 

وتيشى" رووسیا و ئەمریکای گەرەنتیکار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە کۆمەڵکووژکردنیان لەلایەن تورکیاوە".