پارێزگاری هەولێر بریارێكی نوێی ده‌ركرد

دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شوقەکانی هاناستی وشوقەکانی شەهیدان لەعەنکاوە تاپۆدەکرێن


پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداجون وجەخت کردنەوەی بەردەواممان ، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر تەملیک کردنی شوقەکانی هاناستی و شوقەکانی شەهیدان لەعەنکاوە ، بۆخاوەن گرێبەستی شوقەکان کەکۆی پارەکانیان لێوەرگیرابێت و ئەستۆپاکیان کردبێت . 


فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت ،خاوەنەکانیان دەتوانن دەست بەمامەڵەی تەملیک کردنی شوقەکانیان بکەن .


شوان عه‌زیز