منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە

منداڵەکە تەمەنی 3 رۆژە و له‌رەگەزی نێرە


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمێك له‌پۆلیسى فریاكه‌وتن  نزیك پارێزگای كه‌ركوك   منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە لانکەکەی و شیر و حەفازەکانییەوە دۆزرایەوە کە بەجێهێڵدرابوو.

 پۆلیسى كه‌ركوك راشیده‌گه‌ێنێت ، منداڵەکە رەوانەی بەشی نەبەکام کراوە و تەمەنی تەنها سێ رۆژە، رەگەزی نێرە.