سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانیی هه‌ولێر دیاری كرا
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی هه‌ولێردا، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانیی هه‌ولێر دیاری كرا و ئه‌مڕۆش ده‌ستبه‌كار بوو.
دوابه‌دوای گۆرانكاریكردن له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به بریاری فه‌رمی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریادرا ئه‌ندازیاری عبدالواحید ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر له شوێنی سامان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر وه‌ك سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ست به‌كار بوو.
ئه‌مرۆ به‌یانی له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له رێوهرهسمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ر 6 شاره‌وانییه‌كانی ناو هه‌ولێر ئاڵوگۆری نێوان سامان محه‌مه‌د و عبدالواحید ئه‌حمه‌د كرا، عبدالواحید ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی تازه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاربوو.
شایه‌نی باسه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌وامی فه‌رمی خۆی ده‌كات بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان.
شایه‌نی باسه لە ڕاگەیەنراوێكی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هاتووە، پێشتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بابەتی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی حكوومەتە و ئەو پۆستە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و دەدرێتە كەسێكی دیكە لە چوارچێوەی كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە پۆستە ئیداری و حكوومییەكان كە ئەو گۆڕانكارییانە بەردەوامیشیان دەبێت.
هه‌واڵ / كارزان كاكل