عادل عه‌بدولمه‌ھدی :خۆپیشاندانه‌كان ھۆكاره‌كانی كه‌موكوڕی سیسته‌می سیاسی وڵاتیان ئاشكراكرد
عادل عه‌بدولمه‌ھدی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ھۆكاره‌كانی كه‌موكوڕی سیسته‌می سیاسی وڵات و زۆر كاروباری تری ژیانی رۆژانه‌ی ئاشكراكرد كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردن ھه‌یه.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره پیاوان و سه‌رۆك خێڵه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، باسی له‌دوایین پێشھاته‌كانی ناوخۆی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان و ھه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانه‌كان دۆخی ناوچه‌كانیان له رووی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و بژێوی و داواكاری دانیشتوانی ناوچه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو، ھه‌روه‌ھا چه‌ندین پێشنیار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ، خستنهوهكاری كارگه وه‌ستاوه‌كان ، دابینكردنی ھه‌لی كار .. خراوه‌ته‌ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌داواكاری ھه‌مواركردنی ده‌ستوور و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و شكۆی ده‌وڵه‌ت بۆ پارێزگاری كردن له داھات و موڵك و ماڵی گشتیی و تایبه‌تیی و به‌نده‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌كان كراوه.
عادل عه‌بدولمه‌ھدی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ھه‌موو داواكارییه‌كان مایه‌ی قبوڵكردن و جێبهجێكردنن.
هه‌روه‌ها گوتی: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ھۆكاره‌كانی كه‌موكوڕی سیسته‌می سیاسی وڵات و زۆر كاروباری تری ژیانی رۆژانه‌ی ئاشكراكرد كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردن ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا پێویسته كه‌شێكی سه‌قامگیری له‌بار بۆ ھێنانی كۆمپانیا بیانییه‌كان و ئه‌نجامدانی وه‌به‌رھێنان و زیادكردنی داھات و ھه‌لی كار بڕه‌خسێنین و كه‌متر پشت به نه‌وت ببه‌ستین.
- Log in to post comments