مارادۆنا وازهێنانی خۆی له‌راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی جمناسیا راگه‌یاند
21/11/2019 - 12:45
ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا وازهێنانی خۆی له‌یانه‌ی جیمناسیا راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی گابریل پلیگرینۆ سه‌رۆكی یانه‌ی جمناسیا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه ههلنهبژاردهوه، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه مارادۆنا وازهێنانی خۆی له‌راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگه‌یاند وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ سه‌رۆكی یانه‌كه
پێویسته بوترێت زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی مارادۆنا دانین له‌پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه، بۆیه مارادۆناش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندوه، جێی ئاماژه‌یه مارادۆنا ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێی مانگ له‌گه‌ل یانه‌ی جمناسیا بوو، له‌م ماوه‌یه له‌سێی یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له‌پێنج یاریش دووچاری دۆراندن هاتووه.
- Log in to post comments