له‌یاری كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆرس هه‌ردوو یانه‌ی فلامینگۆ و ریڤه‌رپلێت رووبه‌رووی یه‌كده‌بنه‌وه
شه‌وی شه‌ممه‌ی داهاتوو یاری كۆتایی جامی لیبه‌رتادۆرس بۆ تۆپی پێ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی و ڕیڤه‌رپلێتی ئه‌رژه‌نتینی له یاریگای مۆنیۆمێنتاڵ له لیمای پایته‌ختی پیرۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌بوایه ئه‌م یاریه له سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی سیاسی ئێستای ئه‌و وڵاته، یاریه‌كه بۆ لیما گواسترایه‌وه
شاندی هه‌ردوو یانه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو گه‌یشتنه پیرۆ، ڕیڤه‌رپلێت خاوه‌نی نازناوی ڕابردووی پاڵهوانێتیهكهیهو هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات و بۆ پێنجه‌م جار له مێژووی خۆی جامه‌كه به‌رزبكاته‌وه
فلامینگۆش له مێژووی خۆیدا ته‌نها جارێك له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاویه‌ك نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه، له‌كاتی گه‌یشتنی شاندی هه‌ردوو یانه بۆ لیما، له لایه‌ن هانده‌ران و ههواردارنیانهوه پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا