لیوا ئه‌حمه‌د مه‌سماری: 19 تانكی توركیمان تێكشكاند

له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ شاری مسراته‌ به‌كۆگا كرابوون

لیوا ئه‌حمه‌د مه‌سماری،وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانمان 19 تانكی توركییان تێكشاند كه‌ له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ شاری مسراته‌ به‌كۆگا كرابوون.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ زانیاری هه‌واڵگری ووردیان هه‌بووه‌و توانراوه‌ چاودێری ئه‌و 19 تانكه‌ توركیه‌ بكرێت، كه‌ له‌رێگای كه‌شتی كۆسافاك له‌توركیاوه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ به‌نده‌ری حه‌یدیدو سه‌ڵب له‌ناوچه‌ی مسراته‌ و دواتر له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی به‌ كۆگاكراون.

گوتیشی: ئه‌مه‌ی له‌لایه‌ن توركیا كراوه‌، پێشێل كردنێكی دیكه‌ی توركیایه‌ له‌هه‌مبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
1,553
چاکبوونەوە
27,324
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644