44 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و ئاڵووده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
19/11/2019 - 14:32
بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران ئاماری مانگێكی ده‌ستگیركراوانی به تۆمه‌تی بازرگانی كردن و ئاڵووده‌بوون به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: له ڕیكه‌وتی 4/9/2019 تاوه‌كو 19/10/2019، 44 كه‌س به تۆمه‌تی ئاڵوده‌بوون و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له سنوری سۆران ده‌ستگیر كراون.
ڕاشیگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای ڵیكولینهوه كراون.