بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی تالیب عەلی ئەحمەد دەكات

هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین

 
بەناوی خودای بەخشندە و مهیرەبان
 
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تالیب عەلی ئەحمەد
 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن (تالیب عەلی ئەحمەد)مان پێگەیشت.
 
هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
 
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
 
اناللە وانا الیە راجعون
 
بارەگای بارزانی
 
19ـی11ـی2019