ئەفسەرێکی زێرەڤانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
18/11/2019 - 17:37
سەرلقی بەشی ئامرییەی بارەگای فەرماندەیی زێرەڤانی لەکاتی دەوامی ئاسایی‌دا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هاتووه، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقه‌ده‌م دڵزار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین سه‌رلق له به‌شی ئامریه‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌ییمان له ژووره‌كه‌ی خۆی و له كاتی ده‌وامی ئاسایی به هۆكارێكی نادیار به چه‌كه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به ژیانی هێنا.
به ناوی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌كه‌ین و ماته‌مینی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن جێگای كۆچكردوو به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
18-11-2019
- Log in to post comments