دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیركردن بۆ پهرلهمانتارێك دهردهكات
18/11/2019 - 16:46
دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ تایبەت بە دۆسیەکانى نەزاهە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تەلال زوبەیعى، ئەندامى پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2019، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغدا كە تایبەتمەندە بە پرسەكانی دەستپاكی، بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ زەوبەعی دەركردووە و دەست بەسەر موڵك و ماڵ و دارایی ناوبراودا دەگیرێت.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، رێگەی گەشتكردن لەو پەرلەمانتارە گیراوە و دەست بەسەر داراییەكەیدا دەگیرێت.
بەپێی راپۆرتێکی پێشوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لەماوەی (16) ساڵی رابردوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ (377) گەورە بەرپرسی عێراق دەرکراوە، کە پلەکانیان (پەرلەمانتار، وەزیر، بریکاری وەزیری، بەڕێوەبەری گشتییە).
- Log in to post comments