2 فەرماندەی سوپای پاسداران لهلایهن ئهفسهرێكهوه کوژران
18/11/2019 - 11:51
کاناڵی تێلگرامی Dor TV کە پشتی بە سەرچاوەکانی خۆی لە ناوخۆی ئێران بەستووە بڵاوی كردهوه كه بەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 18 ى 11 ى 2019 لە مەراسیمێکی سەربازی لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس، دوو فەرماندەی سوپای پاسداران لەلایەن ئەفسەرێکەوە کوژراون.
بهپێى ههواڵی بڵاو كراوهی كهنالهكه لە کاتێکدا ئەو دوو فەرماندەیە قسەیان بۆ سەرباز و ئەفسەرەکانیان کردووە و فەرمانیان پێداون، کە تەقە لە خەڵک بکەن، لەلایەن ئەفسەرێکەوە کە دژی فەرمانەکەیان وەستاوەتەوە تەقەیان لێکراوە و کوژراون.
راشیدهگهیهنن ، کە ئەو ئەفسەرە دوای کوشتنی ئەو دوو فەرماندەیە کوژراوە و ئاڵۆزی لەناو بارەگاکەی سوپای پاسداران کە بارەگای 'فەرماندەیی سوپای فەجری پارێزگای فارس'ە کەوتووەتەوە.
تا ئێستا کاربەدەستانی ئێران و سوپای پاسداران ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.