یەکێک لەوبریندارانەی کەبەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقەیان لێ کرا گیانی لەدەستدا

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقە لەئۆتۆمبێلێک کراو کەسێک گیانی لەدەستداو 3 کەسی تر برینداربوون

مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی شەمە لەناحییەی سەرقەڵا سەربەقەزای کفری بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقە لەئۆتۆمبێلێک کراو کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی تر برینداربوون ،  بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوو لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران .

یەکێک لەبریندارەکان بەناویهونەر جه‌لال سەمین لەدایکبووی ساڵی  1988 دانیشتووی گوندی ئۆمەربل لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا

 

 

 

شوان عه‌زیز