ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌

 له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ نووسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌ ، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی ئەمەریکی بڵاوکرابوویەوە و بە شێوەیەکی ناڕەوا ، ناوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بابەتی کڕینی ڤیلایێکەوە لکێندرابوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەداخەوە هەندێ سایت و میدیای ناوخۆش بە شێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەو هەواڵە ناڕاستە داوە، ئێمە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، سەر لەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و ، رێکاری یاساییش بەرامبەر بەو چەواشەكارییانە دەگرینەبەر.