خامنەیی پاڵپشتی لە پلانی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەکات

کاری تێکدەرانەشی خستە ئەستۆی دوژمنانی شۆڕش


تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌ و رایگەیاند، پاڵپشتی لە پلانی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەکات و، گوتی: دەبێت جێبەجێ بکرێت.

هاوکات بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین داهاتەكەی دووبارە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان خەرجدەكرێتەوە .

هەروەها لەسه‌ر زاری عەلی خامنەیی ئه‌مه‌شی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت، هۆکار و بەرپرسیارێتی ئەوەی روودەدات لە (کاری تێکدەرانە) خستە ئەستۆی "دوژمنانی شۆڕش" و "دوژمنانی بیانی.

خامنەیی، گوتی: بێگومان هەندێک لە خەڵکی هەست بە نیگەرانی دەکەن بەهۆی ئەم بڕیارەوە، بەڵام کاری تێکدەرانە و سووتاندن لەڕێگەی ئاژاوەگێڕەکانەوە ئەنجامدەدرێت نەوەک لەلایەن گەلەکەمانەوە، دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران هەمیشە پاڵپشتی لە کاری تێکدەرانە دەکەن و ئاسایش تێکدەدەن و، بەردەوام دەبن لەو کارە.

خامنەیی، ئەوەشی زیاد کرد، زیادکردنی نرخی بەنزین پشت دەبەستێت بە راوبۆچوونی پسپۆڕان و، من پاڵپشتی لە راوبۆچوونی ئەنجومەنی باڵای ئابووری دەکەم کە نوێنەرانی هەرسێ دەسەڵات لەخۆدەگرێت (جێبەجێکردن و تەشریعیی و دادوەری).

هاوکات بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین داهاتەكەی دووبارە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان خەرجدەكرێتەوە، گوتی: بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین لە ئێران ساڵانە 31 ترلیۆن تمەن (زیاتر لە 736 ملیۆن دۆلار) داهات بۆ دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە كە لە بەرژوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت بەكاردەهێندرێتەوە.

هاوكات رێكخراوی پلاندانان و بودجەی ئێران ئاماژەی بەوەكردوە، بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین بە بەهای 30 ترلیۆن تمەن دەتوانێت پشتیوانی دارایی بۆ 60 ملیۆن هاوڵاتی كەمدەرامەت و هەژاری ئێران دابین بكات.