به‌ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی ئێران ئاگریان له‌ وێنه‌ی خامه‌نه‌یی به‌ردا

وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین

وه‌ك ناره‌زاییه‌ك له‌دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین، خۆپیشانده‌ران له‌شاری ئیسلام شه‌هر ئاگریان له‌ وێنه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆرشی ئسلامی ئێران به‌ردا.

له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌دژی گرانبوونی نرخی به‌نزین به‌رێوه‌ده‌چێت و تا ئێستاش زیاتر له‌ 10خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.

شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خامه‌نه‌یی پاڵپشتی له‌ گرانبوونی نرخی به‌نزین ده‌كات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار